هێمن هه‌ورامی: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردنی پێشوهقت بكرێت نه‌ك دوابخرێت
هێمن هه‌ورامی راوێژكاری سیاسی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا، رایدهگهێنێت”پارتی پابەندە بەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و لەگەڵ ئەوەش لەگەڵ كۆدەنگی نیشتمانی و لایەنەكانە، گوتیشی” دەبێت خەڵكی كوردستان راستی بابەتەكەی بۆ رونبكرێتەوە كە كێ نایەوێت یان ناتوانرێت هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا بكرێت وتاكەی دوادەخرێت”.
هه‌روه‌ها هێمن هه‌ورامی گوتیشی” جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی به ئەركی خۆی هەستاوە بە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان و گوتیشی” چەندین جار دوپاتیکردۆتەوە کە نە خۆی کاندیددەکاتەوە و نە قبوڵیەتی یاسای بۆ هەمواربکریت و نە تەمدیدی دەوێت و هه‌روه‌ها هه‌ورامی ده‌شلێـ”بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، بریاری پارتی ئەوەیە کە پابەندە لە کاتی خۆیدا بکرێت، لەگەڵ ئەوەش لەگەڵ کۆدەنگی نیشتیمانی و لایانەکانە کە ئەگەر لایەنیکی سیاسی لە بەر كێشە ناوخۆییەکانی ئامادەی هەڵبژاردن نەبێت لە کاتی خۆیدا یان بەهۆی تەکنیکی کۆمسیۆنەوە پێویستی بە کاتێکی کەم هەبیت تا ئامادەکاری زیاتری بۆ بکات یان پەرلەمان پێویستی بە دەرکردنی یاسا بێت بۆ بەشداری ناوچە کوردستانییەکان و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و لایەنەکان دوایین لیستی کاندیدەکانی خۆیان بنێرن”.
هه‌روه‌ها هه‌ورامی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه”لەگەڵ ئەوەش پارتی پێی باش بو ئەسڵەن هەڵبژاردنی پیشوەختە بکرێت نەک کاتەکەی دوابخرێت
گوتیشی”دەبێت خەڵکی کوردستان راستی بابەتەکەی بۆ رون بکرێتەوە کە کێ نایەویت یان ناتوانریت هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بکرێت یان بۆچی و لە بەرچی و تا کەی دوادەخریت؟”.