جه‌بار یاوه‌ر : پێشمه‌رگه‌ بۆ پاراستنى كه‌ركوك ئاماده‌ی هه‌موو قوربانیه‌كه‌

 
“جه‌بار یاوه‌ر ” ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌مه‌ڕ گرژى و ئاڵۆزییه‌كانى دوێنێ شه‌وى ڕابردوو كه‌ میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى به‌ وتاره‌ ئاگرینه‌كانیان و گواستنه‌وه‌ى هێزه‌كانیان به‌ره‌و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان به‌ ئامانجی په‌لاماردانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و ده‌ستگرتن بووه‌ به‌سه‌رسه‌ربازگه‌و بیره‌ نه‌وته‌كان و دروستكردنى ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ شارى كه‌ركوكى جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنی كه‌ركووك له‌ هه‌ر هێزێك كرده‌وه‌”.
جه‌بار یاوه‌ر راشی گه‌یاند ” سه‌ركرده‌كانى پێشمه‌رگه‌ بۆ پاراستنى كه‌ركوك له‌ تیرۆر، هێزى پێشمه‌رگه‌یان له‌ ناوچه‌كاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ ، هیچ كه‌ناڵێك بۆ چۆنیه‌تى هه‌ماهه‌نگیكردن له‌ نێوان هێزه‌كانى عێراق و پێشمه‌رگه‌دا نییه‌ “.
 
لاى خۆیشیه‌وه‌ ” لیوا قاره‌مان كه‌مال ” جێگرى سه‌رۆكى ئه‌ركانى پرۆسه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند ” هیچ كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر ئاستى سه‌ربازى له‌ نێوان فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ عێراقیه‌كان به‌ حه‌شدى شه‌عبیشه‌وه‌ نه‌كراوه‌، پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانى خۆیدا جێگیركراوه‌ “.
Back to top button