یه‌كێتى له‌ كه‌ركووك بووه‌ به‌ دووبه‌شه‌وه‌

 
یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ كه‌ركوك بووه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌ ، له‌ باره‌ى پێشره‌وییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى دوێنێ به‌شێك له‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سه‌ر به‌ یه‌كه‌ى حه‌فتا شوێنێى ستراتیژى بۆ حه‌شدى شه‌عبى چۆڵ كردو دواى به‌ جێهێشتنى شوێنه‌كه‌ ڕێگاى نێوان كه‌ركووك –به‌غداد به‌ده‌ست هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه‌ نه‌ماو له‌یه‌كتر دابڕان”.
 
به‌ پێى زانیارى و سه‌رچاوه‌كانى خواكوڕك له‌ باشورى كه‌ركوك له‌ گوندى عه‌بادات كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان تازه‌ خورماتوو – داقووق هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ سایلۆیه‌كدا جێگیر بووبون، به‌ڵام دوانێوه‌ڕۆى دوێنى سایلۆكه‌یان به‌جێ هێشتووه‌و حه‌شدى شه‌عبى چووه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ .
 
به‌پێى زانیارییه‌كان ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ به‌شێك له‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ سه‌ربه‌باڵى (هێرۆ ئیبراهیم و لاهورشێخ جه‌نگى و پاڤێڵ تاڵه‌بانى ) چۆڵى كردووه‌ شوێنێكى ستراتیژىیه‌ و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رێگاى كه‌ركوك – به‌غداد ، ئه‌و كاره‌ش بووه‌ته‌ هۆكارى دابڕان له‌ هێزه‌كانى ترى پێشمه‌رگه‌ كه‌ نزیكه‌ى ( 10) هه‌زار پێشمه‌رگه‌ ده‌بن ، ئیستا ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌ دوزخورماتووه‌وه‌ بچیته‌ كه‌ركوك ده‌بێت برۆیته‌ قادر كه‌ره‌م و له‌وێوه‌ بۆ چه‌مچه‌ماڵ و پاشان ده‌چیته‌وه‌ كه‌ركوك .
 
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ئێستادا به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاگادار، یه‌كێتى له‌ كه‌ركوك بووه‌ته‌ دووبه‌ش ، به‌شێكیان بێباكن له‌ هاتنه‌ پێشه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى و به‌شه‌كه‌ى تر كه‌وتونه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه‌ ، ئه‌و به‌رپرسانه‌ى سه‌ر به‌ باڵى ( هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ن بێباكن و هێزه‌كانیان نه‌كه‌وتونه‌ته‌ ئاماده‌باشیه‌وه‌ ، هه‌ندێكیشیان هه‌ر له‌ كه‌ركوكدا نین ، به‌ڵام هێزه‌كه‌ى ترى (كۆسره‌ت ره‌سوڵ و شێخ جه‌عفه‌ر ) له‌ كه‌ركوكن و له‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیدان .
Back to top button