20 هه‌زار چه‌كداری عه‌ره‌ب هاتنه‌ پاڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دژی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه‌ و ئێران

 
ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 14ى10ى 2017 “موزاحم ئه‌لحوێت ” گوته‌بێژى هۆزه‌كانى نه‌ینه‌وا به‌ پێگه‌ى (بغداد الیوم ) ڕاگه‌یاند ” زیاتر له‌ بیست هه‌زار چه‌كدارى عه‌ره‌ب له‌ ناو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دان له‌ سه‌نگه‌ره‌كان له‌ ژێرفه‌رمانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دان بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى له‌ سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن “.
 
هه‌روه‌ها “موزاحم ئه‌لحه‌وێت ” گوته‌بێژى هۆزه‌كانى نه‌ینه‌وا ڕاشیگه‌یاند ” ئه‌و هێزانه‌ دژى هه‌ر هێزێك ده‌جه‌نگن كه‌ هه‌وڵ بدات له‌ سنوره‌كانى كوردستان ترس و دڵه‌ڕاوكێ و سه‌ركیشى بكات وه‌یان له‌ ناوچه‌كانى شنگال هه‌تا كه‌ركوك نزیك ببنه‌وه‌ ، جائیتر ئه‌و هێزه‌ داعش بێت یان حه‌شدى شه‌عبى یانیش هه‌ر هێزێكى تر ، به‌رپرسیاره‌تى ئه‌و شه‌ڕه‌یش له‌ ئه‌ستۆى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقدایه‌ ، هێزه‌كان به‌چه‌كى پێشكه‌وتوو( قورس و مامناوه‌ند و سوك) پرچه‌ك كراون “.
 
گوته‌بێژی هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ به‌رپرسیاری روودانی هه‌ر جه‌نگێك ده‌زانێ و به‌هۆكاری هه‌ر جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ ئاراسته‌ی كوردستان ناوی ده‌بات و له‌باره‌ی هه‌ڵگیرسانی “جه‌نگێكی گه‌وره‌” كه‌ ئاگره‌كه‌ی نه‌كوژێته‌وه‌، هۆشداری ده‌داتێ”.
 
 
Back to top button