بارزانی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات

 
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان پارتی دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان( مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شداری ده‌كات و ده‌گاته‌ سنوری سلێمانی”.
 
له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك و پێشهاته‌كان به‌رانبه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی و هێرشی سوپای عێراق سبه‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌ شاری سلێمانی قه‌زاى دوكان كۆده‌بنه‌وه‌، كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت .
 
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ دۆخی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان و هه‌موو ئه‌و پێشهات و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ تاوتوێ ده‌كرێت .
Back to top button