سزاى داربڕین دیــــارى كرا
ماوه‌یه‌كه له هه‌ندێ ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان دیارده‌ى داربڕین ده‌ستى پێكردووه ، ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى دیاریكرد كه دار ده‌بڕنه‌وه .
“لوقمان شێروانى ” گوته‌بێژى ده‌سته‌ى گشتى پاراستنى ژینگه ڕایگه‌یاند ” ماوه‌یه‌كه له هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان دیارده‌ى داربڕین ده‌ستى پێكردوه‌و به‌داخه‌وه زۆر دارى به‌ته‌مه‌ن به‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كه‌وتوون ، ئه‌و شته‌ى كه به دیمان كردووه له بڕینه‌وه‌ى داره‌كان ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى دار ده‌بڕنه‌وه بۆ بازرگانیكردن و فرۆشتنه‌وه‌یانه ، نه‌ك خۆگه‌رمكردنه‌وه له زستاندا “.
“لوقمان شێروانى “گوته‌بێژى ده‌سته‌ى گشتى پاراستنى ژینگه ئاشكراى كرد كه به هاوكارى هێزه‌كانى ئاسایش و فه‌رمانگه‌كانى ژینگه ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر چه‌ندین ئوتۆمبیلى بارهه‌ڵگرى دار و ڕوبه‌روى یاسایان كردونه‌ته‌وه ، به پێى یاسا‌و بڕیارى ژینگه ، هه‌ركه‌سێك دارێك ببڕێت ، سزاكه‌ى شه‌ش مانگ زیندانى یان غرامه‌كردنیه‌تى به بڕى پێنج ملیۆن دینار .