پسپۆرێكی سەربازی عەرەب: ئامۆژگاری حەشدی شەعبی دەكەم رووبەرووی پێشمەرگە نەبنەوە
لەدوای ئەوەی حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەكی باشوری كەركووك هێزێكی زۆری كۆكردەوە بۆ هێڕشكردنە سەر كوردستان, لە ئێستادا پێشمەرگە كەوتۆتە حالەتی ئامادەباشی بۆ هەر ئەگەرێك كە حەشدی شەعبی بیەوێت دەست بۆ كوردستان درێژ بكات, پسپۆرێكی سەربازی عەرەبیش دەلێت:” ئامۆژگاری حەشدی شەعبی دەكەم كە رووبەرووی پێشمەرگە نەوەستنەوە:
ئیحسان ئەلقیسون پسپۆرلە بواری سەربازییدا لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: واشنتۆن دەست بەرداری هاوپەیمانە كوردەكانی نابێت و رێگە بەهەڵگیرسانی هیچ پێكدادانێكی سەربازی نادات لە كەركوك, وە بەدووری دەزانم هیچ كارێكی سەربازی لە شاری كەركوك رووبدات ،چونكە ئەمریكا خۆی چاودێری ڕەوشەكە دەكات وهەروەك چاودێر كردن و سورانەوەی فرۆكە جەنگییەكان هاوپەیمانان بەمەبەستی چاودێری كردنی ڕەوشەكە لە كەركوك و موسڵ زیادی كردوە.
ئەو پسپۆرە سەربازیە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەكارهێنانی زمانی هەڕەشەو توندوتیژی خزمەت بەهیچ لایەنێك ناكات و پێویستە پەنا ببرێتە بەر دیالۆگ و گفتوگۆ.
قیسون گوتیشی لە ئێستادا حكومەتی بەغدا بەسەر سێ بەرەدا دابەش بوە بەرەیەك لە پیاوانی دەوڵەت وەك عەبادی و بەرەی دووەم ئەوانەی بەرێككەوت بوون بە سیاسەتمەدار كە پشتیوانی بەرە بەهێزەكە دەكەن و بەرەی سێەهەمییش فەرماندەكانی جەنگن كە دەهۆڵ بۆ شەڕ لێدەدەن كە بریتین لەسەركردەكانی حەشدی شەعبی كە ئێران بە پارە و چەك پتشیوانیان دەكات .
روونیشیكردەوە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رێگە لە هەڵگیرسانی شەڕ دەگرێت و رێگە نادات كاری سەربازی لەدژی هێزەكانی پێشمەرگە ئەنجام بدرێت وتیشی گەر هێزەكانی حەشدی شەعبی گوێ ڕایەڵی ئەمریكا نەبن پێم وایە ئەمریكا دەستێوەردانی سەربازی دەكات لە دژی هێزەكانی حەشدی شەعبی چونكە ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی وەك ئەڵمانیا و فەرەنسا رێگە نادانهاوپەیمانە كوردەكانی ببنە نێچیری ئێران.
هەروەها قیسون دەشلێت:” پێشمەرگە بە هێزترین و كارامەترین هێزی سەر رووی زەمینن بۆیە ئامۆژگای حەشدی شەعبی دەكەم كە رووبەرووی پێمەرگە نەوستنەوە.
لە كۆتیشدا دەلێت:” لە رووی پراكتیكیەوە عیراق دابەش بوەو یەكگرتوو نیە ئەوەش راستییەكە هەموان باشی دەزانن.