نەقیبێكی پێشمەرگە لە سەیدسادق كوژراو ئۆتۆمبێلەكەی سوتێنرا
چەند چەكدارێكی نەناسراو شەوی رابردوو لە سەیدسادق دەست رێژیان لە پێشمەرگەیەكی كوردستان بە پلەی نەقیب كردوو, دەست بە جێ گیانی لە دەست دا.
بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) شەوی رابردوو لە قەزای سەید سادق نەقیبێكی پێشمەرگە لەیەكەی ۷٠ لەنزیك ماڵی خۆیان لەسەید سادق لەلایەن چەنكەسیكەوە تەقەی لیكراوە و كوژراوە ،دواتریش ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی كە لە جۆری قەمەری رەش بووە لەدەرەوەی سەید سادق سەیارەكەیان سوتاندوە.
لە ماوەی رابردوو ئەمە جاری چەندەمە كە دەست رێژی لە هاوڵاتیان دەكرێت.