بەریتانیا چوە پاڵ ئەمریكا دەلێت دەبێت دەستی ئێران ببڕدرێت

دەسەڵاتدارانی بەریتانیا، هێرشێكی ئەلیكترۆنی ئێرانی كە لە هاوینی ئەمساڵ ئەنجامدراوە و بە (هێرشێكی وەحشییانە) وەسف دەكرێت، ئاشكرا دەكات. داواشی لە ڕۆژئاوا كرد، وەڵامی هێرشە وەحشیەكەی ئێران بدەنەوە كە كراوەتە سەر سەدان پێگە و هەژماری ئەلیكترۆنی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

 

ڕۆژنامەی (تایمز) بەپشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە نهێنییەكان، بڵاویكردووەتەوە،: “هێرشە ئێرانییەكە كە لە 23ی حوزەیرانی ڕابردوو بۆ ماوەی 12 كاتژمێر بەردەوام بووە، نۆ هەزار ئیمەیلی كردووەتە ئامانج، لەنێویشاندا ئیمەیلی 30 پەرلەمانتار و ئیمەیلێكی سەر بە تیریزا مای، سەرۆك وەزیران هەیە”.

 

باس لەوەش كراوە، كە لەو هێرشەدا تەنها توانراوە 1%ی زانیارییەكان هاك بكرێت و بدزرێت، بەڵام بەرپرسانی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژە بەوە دەدەن، كە زانیاری زۆر گرنگ دزراون، لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیاییان لەوە داوە، سەرۆك وەزیران ئیمەیلی پەرلەمان بەكار ناهێنێت.

 

بەپێی ڕۆژنامەكە، ئەو هێرشە، گەورەترین هێرشی ئەلیكترۆنی ئێرانی بووە بۆ سەر بەریتانیا و هێرشەكەش بە “هێرشێكی وەحشیانە” وەسف كراوە.
ئەم هەڵوێستەی ئێران دوای ئەوە هات كە دۆناڵدترەمپ دوێنێ‌ رایگەیاند كە بە توندی دژ بە ئێران و سوپای پاسداران دەوەستنەوە, بەر پرسێكی باڵای بەریتانیاش رایدەگەیەنێت كاتی هاتووە دەستی درێژی ئێران ببڕدرێت.

Back to top button