سبەی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
بەگوێرەی زانیارییەكانی (خواكوڕك) بڕیارە سبەی یەكشەممە بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆببنەوە.
خواكوڕك لە سەرچاوەیەكی تایبەت چەند زانیاریەكی دەست كەوتووە كە لە كۆبوونەوەكەی سبەی هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی پرسی ئەمنی شاری كەركووك و جموجۆڵ و هەڕەشەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی بۆ سەر ئەو شارە و پێشنیازەكانی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەكرێن.