بەرپرسێكی باڵای ئەڵمانیا: دەبێت بەغدا بە زمانی گفتوگۆ قسەبكات نەك هەڕەشە
دوای ئەو هەڕەشانەی حكومەتی عێراق لە باشوری كەركووك لە رێگای حەشدی شەعبی لە هەرێمی كوردستانی كرد, سەركردەیەكی پارتی یەكێتی كرستیەكانەكانی ئەڵمانیا دەڵێ، دەبێت هەمووان ڕێز لە ئەنجامی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بگرن، چونكە دەستكەوتێكی دیموكراسی و ئاشتیانە بوو كە گەلی كوردستان ئەنجامی دا.
(دیێتەر دیمبروۆسكی)، كە سەركردەیە لە پارتی یەكێتی كرستیەكانەكانی دیموكراتی كە پارتی دەسەڵاداری ئەڵمانیا (ئەنگێلا مێركل) راوێژكاری ئەڵمانیا بەڕێوەی دەبات و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی برادنبۆرگە تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، “ئێمە وەك حكوومەتی ئەڵمانیا ناتوانین دەست بخەینە نێوكاروباری هیچ وڵاتێك بەڵام ئەو ریفراندۆمەی هەرێمی كوردستان دەستكەوتێكی دیموكراسی و ئاشتیانە بوو و پێوستە ڕێزی لێی بگیرێت.”
(دیێتەر دمبرۆسكی) گوتیشی، “زۆر جار حكوومەتی عێراق لەبەر بەرژەوەندیی خۆی دەویەوێت عێراق بە یەكپارچەیی بمێنێتەوە، بەڵام ناكرێت چونكە كوردستان بەپەلە پێشدەكەوێت و دەبێت بەغداش بە دوای ئەگەری ئەو خاڵانەدا بگەڕێ كە بۆ ئەم ڕەوشە دروستبوو، چونكە ئەم ڕەوشە حكوومەتی عێراق دروستكردووە و پێویستە بە شێوەیەكی ئاشتیانەش چارەسەربكرێت.
(دیێتەر دیمبروۆسكی)، كە پێشتر سەردانی كوردستانی كردووە و رەوشی كوردستانی بینیوە دەشڵێت، ئێمە داوا لە هەردوولادەكەین لەسەر مێزی گفتوگو دانیشن و دەست بە گفتوگۆ بكەن، حكوومەتی ئەڵمانیاش دەیەوێت هاوكاری هەموو لایەك بكات، بەتایبەت ئەو كێشەی لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا هەیە، هەر گفتوگۆیەكیش لەنێوان هەردوولا بكرێت جێگایی دڵخۆشی ئێمەیە.