كەمال كەركووكی: ئەمشەو حەشد بە نیازی پەلاماردانە
ئەمشەو ئەو وادەیە تەواو دەبێت كە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بۆ هێزی پێشمەرگەیان دیار كردبوو.
كەمال كەركووكی، فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای كەركووك رایگەیاند، حەشد بە نیازە لە دوای كاتژمێر 12ی شەو پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگە بدات.
كەركووكیی گوتیشی: هێزی پێشمەرگە ئامادەی بەرگرییە و وەڵامی توندی هەر دەستدرێژییەكی چەكدارانی حەشد دەدرێتەوە.