خۆبەخشانی كەركووك: لە هیچ هەڕەشەیەك ناترسین

دوای ئەوەی حەشدی شەعبی وادەیەكی دیاری كردبوو بۆ هێڕش كردنە سەركوردستان, لەناو شاری كەركووك بەهەزاران خۆبەخش كۆبوونەتەوە, جموجۆڵی خەڵك لە شەودا زیاتر بە بەراورد بە رۆژ و تەواوی چین و توێژەكان بە چەكەوە لە حاڵەتی ئامادە باشیدان.
بە گوێرەی زانیارییەكانی (خواكوڕك) سەدان گەنجی خۆبەخش كۆبوونەتەوە و ئامادەی هەموو بەرگرییەكن بۆ پارێزگاریكردن لە خەڵك و خاكی كەركووك و كوردستان.
یەكێك لە خۆبەخشانی كەركووكیش رایدەگەنێت، خەڵكی كەركووك لە گورگ نەترساون و لە هەڕەشەكانی “رێوییەكانیش” ناترسن و هەمووان چەكیان هەڵگرتووە.
هەروەها رایگەیاند، هەر منداڵێكی كەركووكیش دەبابەیەكە و ئامادەی هەموو قوربانییەكین لە پێناو كەركووك.