هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هەر لایەنێك پەلاماری كەركووك بدات لێی دەدرێت

سەرۆكی لیژنەی ئاسایش لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئازاد جەباری رایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاندووە، هەر لایەنێك پەلاماری شاری كەركووك بدات، وەڵامی دەدرێتەوە و لێی دەدرێت.

جەباری گوتیشی: هێزەكانی هاوپەیمانی هەموو لایەكیان ئاگادار كردووەتەوە، كە جووڵە بەرەو كەركووك نەكەن.

روونیشیكردەوە، هاوپەیمانی بە روونی بە هەردوولایەنی وتووە، هەر لایەك دەستپێشخەری شەڕ بكات، لێی دەدرێت.

كەمال كەركووكی بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت دوای كاتژمێر 12ی شەو چەكدارانی حەشد پەلاماری پێشمەرگە بدەن.

Back to top button