كاتژمێری سفری هێرشی حشدی شه‌عبی ئاشكرا ده‌بێت

ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی ئاشكرا ده‌كات كه‌ مۆڵه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دیاریكردبوو، تا هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی و سوپای عێراقی به‌ره‌و ناو كه‌ركووك بجوڵێت 20:30 خوڵه‌كه‌، له‌و كاته‌وه‌ حشدی شه‌عبی به‌ره‌و ناو كه‌ركووك هێرش ده‌كه‌ن”.

هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه‌ ته‌ئكیدی له‌زاری سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كه‌ كردۆته‌وه‌،هێزه‌كانی عێراق ده‌ستیان به‌ خۆكۆكردنه‌وه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌ ناو كه‌ركووكه‌وه‌ و هه‌ورها ده‌شلێـ”پاش كه‌مێكی دیكه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجام ده‌درێت تا بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه‌ بدرێت”.

ئه‌و قسانه‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی عێراق له‌ كاتێكدایه‌ كه‌، پێش كه‌مێك كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك، رایگه‌یاند: “هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌نیازن ئه‌مشه‌و په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بده‌ن،هه‌روه‌ها ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا گووتی: “هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ته‌واوی خۆیان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق ئاماده‌كردووه‌و ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌ن وانه‌یه‌كیان ده‌ده‌ینێ تاماون له‌بیریان نه‌چێته‌وه‌”.

Back to top button