پارتی پێشنیارێكی ئیحراجكراو ده‌داته یه‌كێتی
خواكوڕك
وا بڕیاریه پارتی و یه‌كێتی له ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوودا به چاودێری ئه‌مریكیه‌كان و هاوپه‌یمانان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌كیش زانیاری به‌خواكوڕك داوه، كه پارتی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌رباره‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی بگه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی و دوا هه‌ڵوێست و ئامانجی یه‌كێتی له‌و باره‌وه بزانێت. چونكه دوای زنجیره سه‌ردانه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ ئێران و به‌غدا، به‌ته‌واوی روئیای ئه‌و حزبه گۆڕاوه له‌باره‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی.
لەبارەی کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی پارتی و یەکێتییش، مالپه‌ڕی باس ئاشكرای كردووه، کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بەم نزیکانە دەبێت و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوە جگە لە خستنە ڕووی چارەسەری پێویست بۆ کێشە ناوخۆییەکان، تەوەری دووەمیان باسکردن لە دیارکردنی وادەی ریفراندۆم دەبێت، کە لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ یەکێتی وەکو تەوەری گفتوگۆکانیان خراوەتە ڕوو.
خواكوڕك زانیویه‌تی به‌شێك له یه‌كێتی هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن هه‌رێمی كوردستان جارێكی‌تر بخه‌نه‌وه ژێر هه‌ژموونی به‌غدا، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی ناته‌واوی بارودۆخی قه‌یراناوی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و خراپی دۆخی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.