فڕۆكه‌ى سه‌قف شه‌فاف له‌ خواكوڕكه‌وه‌ ببينن

کۆمپانیای پاگانی ئیتاڵی یەکەم فڕۆکەی سەقف شەفاف دیزاین دەکات و لەو کارەشدا کۆمپانیای بەناوبانگی ئێرباس هاوکاری دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی، فڕۆکەکە ناوی “ئینفینیتۆ”ی لێنراوە و سەقفەکەی شوشەیەکی شەفافە، سەرنشینەکانی دەتوانن لەکاتی فڕینی فڕۆکەکەدا، ئاسمان ببینن.

نرخی ئەو جۆرە فڕۆکەیەش 100 ملیۆن دۆلار دەبێت. لەناو فڕۆکەکەدا، ژوری نانخواردن هەیە، کورسییەکانی چەرمی کەشخە دەبێت، بەڵام تەنها شوێنی هەشت کەس دەبێتەوە. دیزاینەرەکانی فڕۆکەکە، باس لەوەدەکەن، بیرۆکەی دیزاینی ناوەوەی فڕۆکەکە لە کارە نایابەکانی لیوناردۆ داڤینشی-یەوە وەریانگرتوە. کۆمپانیای پاگانی بۆ ئۆتۆمبێل، تایبەتمەندە لە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی گرانبەها، ساڵانەش تەنها 45 ئۆتۆمبێل دروست دەکات.

Back to top button