پارتی و یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی كۆده‌بنه‌وه
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە و تاوتوێی دۆخی ئەمنیی شاری کەرکووک و ناوچه كوردستانیه‌كانی تر بكه‌ن.
بەپێی زانیارییەکان كه ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه” ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له دوكان به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه و سه‌رۆككۆماری عێراق (فواد مه‌عصوم) یش به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه ده‌بێت، له كۆبونه‌وه‌كه‌ش تاوتوێی دواین گۆرانكاری و پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كان و بارودۆخی ئه‌منی كوردستان و كه‌ركوك ده‌كه‌ن، باس له هه‌ڕه‌شه و گووشاره‌كانی حكومه‌تی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی، بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی تر.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سوپایی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ندین هێزی تری ده‌ره‌كی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ن، و دوا واده‌شیان شه‌وی رابردوو بوو، به‌ڵام نه هێرشه‌كه كرا و نه توانیشیان كه‌ركوك بگرن، هێزی پێشمه‌رگه هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له كه‌ركوكی تۆكمه كردووه و جوڵه‌ی هه‌ر هێزێكی تر به‌ره‌و كه‌ركوك وێران ده‌كه‌ن.