بۆیەكەم جار نهێنیەك لەسەر 31ی ئاب ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
لەكاتێك حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە راكردن بوون لەدەستی سوپای پاسدارن، ئێرانی بەرەوە هێلی هاملتۆن، پێشرەوی دەكرد، پارتی دیموكراتی كوردستان بە رەزامەندی ئەمریكا و هاوكاری سوپای عێراق، لە رۆژی 31ی ئاب ساڵی 1996 هێرشیان بردوو ئێران تا سنورەكانی خۆی پاشەكشەی كرد، یەكێتیش لەگەڵ ئێران خۆی نەگرت بۆ یەكەم جار بوو، پارتی هەموو كوردستانی لە سوپای ئێرانی پاك كردەوە.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەست خواكوڕك كەوتووە پارتی لیوای 3ی و 4ی عێراقی بەكرێ و پێدانی دانی مووچەی مانگێك بۆ ماوەیەكی كاتی لەگەڵ سوپای عێراقی رێكەوت، سوپای پاسدارانیان لەكوردستان دەركرد.
بەگوێرەی سەرچاوەی زانیاریەكان، پارتی لەبەرامبەر هێنانی سوپای عێراقی بۆ ماوەیەكی دیاری كراو،بۆ هەر سەربازێك بڕی هەزار دیناری پێدان، پاش تەواو بوونی مهیمەكەیان گەرانەوە شوێنی خۆیان.
چاودێرانی یاسای نێودەوڵەتی دەلێن، ئەگەر عێراق دەوڵەتێكی پێشكەوتوو و یاسایی بێت31ی ئاب دەتوانێت یەكێتی وەك حزب هەڵوەشێنێتەو، چونكە ئەوەی لە 31ی ئاب رویداوە، تۆمەتباری یاسای و سیاسی تێدایە، تۆمەتبار كردنی پارتی بە هێنانی سوپای عێرافی و تۆمەتبار كردنی یەكێتی بەهێنانی سوپایەك لەدەرەوەی عێراق و كوردستان، رێك هاوكاری داگیر كاری بەسەر عێراق لەلایان ئێران نوشتاندنی بۆ دەكرێت ئەمەش بەپی یاسا یەكێتی دەبێت دابخرێت وەك حزب، بەتۆمەتی هاوكاری دوژمنی عێراق و كوردستان، لەرووی تۆمەتی سیاسیشەوە، خاڵی لاواز هەیە ئەویش ئەوەیە كە بەعس هات بۆ هەولێر و سوپای پاسدارانی دەركرد، بەڵام بەعس لە هەولێر نەمایەوە، بەڵكو وەك هێزێكی بەكارهێنەر، سودی لێوەرگیرا و گەرێنرایەوە شوێنی خۆی،
لەبەرامبەر دا چاودێرانی سیاسی پێیان وایە لەمێژوو بۆ یەكەم جار حزبێكی كوردی دەوڵەتێكی داگیركەری كوردستان بكاتە جاشی خۆی و بۆ ئامانجی لێدان لە داگیر كەرێكی تر بەكار بهێنێت، ئەمە لە مێژوو پرشانازیترین رۆژە مێژوویەكانی كورد دەبێت بۆ نەوەی داهاتوو.