قائیمقامی پێنجوێن: ئێران مه‌رزی باشماخی داخست
قائیمقامی قەزای پێنجوێن ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه رایده‌گه‌ێنێت” سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێیان ڕاگەیاندین مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ داخراوە بەڵام هاتوچۆی گەشتیاران بەردەوامە.
(زانا ڕەحمان) قائیمقامی قەزای پێنجوێنرایگه‌یاندوه” كه ئەمڕۆ یەك شەممە بەرپرسانی ئێرانی لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ پێیان گوتووین” كه هاتوچۆی بازرگانی لەمەرزەكە ڕاگیراوە، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ مه‌رزه‌كانی تریش وه‌كو (په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌ران) ئه‌وانیش داخراون، له لایه‌ن ئێرانه‌وه.
قائیمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو: كه تا ئێستاهۆكاری ڕاگرتنەكە نازانین و ناشزانین تاوەكو كەی بەردەوام دەبێت، به‌ڵام هاتوچۆی گه‌شتیاران به‌رده‌وامه.