پیلانێكی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دژی قوتی خەڵك لەبەغدا ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
پاش ئەوەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كرد كۆمەڵێك دۆسیە ئاشكرا دەبێت،هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوا لە حكومەتی عێراق كردووە كە نەوتی كەركووك رابگرێت و بەتانكەر نەوتەكە لەرێگای ئێرانەوە بفرۆشێت.
بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەكان حكومەتی عێراقی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان رێكەوتن لەسەر 150 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك كە بەرێگای بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان بگوازرێتەوە توركیاو لەوێش بفرۆشرێت.
سەرچاوەیەك بە رووداوی راگەیاندووەدوێنێ لە ئەنجامی دانووستاندنەكانی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رێككەوتن کراوە رۆژانە 150 هەزار بەرمیلی نەوتی كێڵگەكانی بابە گوڕگوڕ و خەبازە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی هێڵە نەوتییەكەیەوە بنێردرێتە بەندەری جەیهانی توركیا، لەوێش 75 هەزار بەرمیل لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق و 75 هەزار بەرمیلەکەی دیکەش لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان بفرۆشرێت.
ئەو سەرچاوەیە دەشلێت، داوایەکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ ناردنی نەوتی کەرکووک بە تانکەر بۆ ئێران جێبەجێ ناکرێت.
بەو پێیە حكومەتی عێراق پابەند دەبێت بە پێدانی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی كەركووك كە پێشتر داویەتی، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی كەركووك و دەزگا ئەمنییەكان و پێشمەرگەكانی كەركووك دەدات. 7 هەزار و 606 فەرمانبەر و كارمەندی كەركووك مووچە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرن، جگە لەوانەش حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە پارەی پترۆ دۆلار دەداتە كەركووك، كە دەوروبەری 10 ملیۆن دۆلارە.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، ماوەی زیاتر لە 5 مانگە لەسەر داوای هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، نەوتی كەركووك راگیراوە، بۆ دوو ئامانج یەكەم كێشەی لەكەركووك دروست ببێت، خەڵكی كەركووك لەگەرانەوە بۆ سەر هەرێمی كوردستان سارد بكاتەوە، دووەمیش هەرێمی كوردستان و كەركووك بەگژ یەكدا بدات، لەسەر بووجە، لەبەرامبەریشدا گرفت بۆ بووجەی كوردستان دروست ببێت، بەڵام پارێزگاری كەركووك و بەرپرسانی كەركووك چەندجارێک رایانگەیاندبوو كە ئەوان دەیانەوێت بۆ خێرایی پرۆسەكە و شەفافیەت، نەوتەكە لە رێگەی بۆڕی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە بفرۆشرێت هاوشێوەی پێشتر، نەك بە تانكەر و لە رێگەی ئێرانەوە.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان كە دەست هەمان كەناڵ كەوتووە، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوای لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردبوو، بڕیاربدات لەسەر راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی كەركووك لە رێگەی بۆڕی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ توركیا. بەڵام لایەنە نێودەوڵەتییەكان كە چاودێریی پرۆسەی سیاسی و ئابووری عێراق دەكەن، دژی ئەوەبوون، نەوتی كەركووك لە رێگەی تانكەرەوە بفرۆشرێت. سەرئەنجام لە ئەنجامی دانووستاندنەكانی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، ئەو رێككەوتنە تازەیە کرا.