راوێژكاری سه‌رۆككۆمار: كورد ده‌نگی به‌حشدی شه‌عبی له‌ناو په‌ره‌له‌مان نه‌دابایه به‌یاسایی نه‌ده‌بوو
راوێژكاری سه‌رۆككۆماری عێراق ( فواد مه‌عسووم) له لێدوانێكی دا له‌باره‌ی ده‌سپێشخه‌ریه‌كی بۆ هێور كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، ده‌لێـ” سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی دیاڵۆگ له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌رده‌وام بێت و دۆخی كه‌ركووك هێور بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی تووندیش له په‌رله‌مانتارانی كورد ده‌گرێت له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌نگیان به یاسای حشدی شه‌عبی نه‌دابایه، ئه‌وه حشدی شه‌عبی به‌یاسا نه‌ده‌كرا، به‌ڵكو تاوانی گه‌وره ئه‌وه بوو په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌نگیان به‌و یاسایه دایه”.
عەبدوڵڵا عەلیاوەیی، راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق له لێدوانێكی دا راشی گه‌یاند”ئەگەر كاتی خۆی لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانتارانی كورد دەنگیان نەدابوایە حەشدی شەعبی وەك ھێزێكی عێراقی بە یاسایی نەدەكرا”.
شایانی باسه هه‌ریه‌كه له فراكسیۆنی ( گۆڕان و به‌شێك له‌یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ) له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر به‌یاسایی كردنی حشدی شه‌عبی ده‌نگیان دا‌و، پاشان به خه‌ڵكی كوردستانیان گوت، ئه‌وان ده‌نگیان داوه به بودجه‌ی پێشمه‌رگه نه‌ك حشدی شه‌عبی، به‌ڵام دوایی ئاشكرا بوو كه له‌پێناوی به‌یاسایی كردنی حشدی شه‌عبی له عێراقدا، ده‌نگیان داوه و هیچ په‌یوه‌ندی نه‌بووه به پێشمه‌رگه”.