خوا ده‌رفه‌تی مه‌زنی بۆ پارتی هێناوه‌ كه‌ نه‌یاره‌كانی ئه‌وه‌نده‌ گه‌مژه‌ن

ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری دووه‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ له‌سه‌ر پشكی پارتی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه‌ ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌، له‌ دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن ئارتی كه‌ هی شاسوار عه‌بدولواحیده‌، ئاڵای عێراقی له‌ناو ستۆدیۆ كه‌ناڵه‌كه‌ی له‌پشت خۆی دانا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆیدا هێناو له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵاو ناسراوی ناو گۆڕان، له‌باره‌ ئه‌و دیمانه‌یه‌كی ئارام شێخ محه‌مه‌د و ئاڵای عێراقدا گوتی خوا ده‌رفه‌تی مه‌زنی بۆ پارتی هێناوه‌ كه‌ نه‌یاره‌كانی ئه‌وه‌نده‌ گه‌مژه‌ن”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا و ناسراوی ناو گۆڕان كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بۆخواكوڕك گوتی ئێوه‌ تووشی جنێودانم ده‌كه‌ن له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، بۆیه‌ هیچ شتێكی وهام نیه‌، به‌ڵام به‌خوا خوا ده‌رفه‌تی مه‌زنی بۆ پارتی هێناوه‌ كه‌ نه‌یاره‌كانی ئه‌وه‌نده‌ گه‌مژه‌ن”.

هه‌ر له‌و باره‌ی دانانی ئاڵای عێراق له‌ناو ستۆدیۆی ئێن ئارتی له‌لایان ئارام شێخ محه‌مه‌د، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند” دانانی ئاڵای عێراق لەناو ستۆدیۆی کەناڵی (NRT) کە شاسوار عەبدولواحید خاوەندارێتی دەکات، هەڵەیەکی گەورەیە و ئارام شێخ محەمەد بەو دانانی ئاڵایە کارێکی باشی نەکرد.

هه‌روه‌ها ئه‌بوبكر هه‌ڵه‌ده‌نی گوتیشی” دانانی ئاڵای عێراق لە ناو ستۆدیۆی کەناڵێکی کوردی و لە ناوجەرگەی کوردستاندا ھەڵەیەکی گەورەیە، هه‌روه‌ها گوتیشی”ئارام شێخ محەمەد کارێکی ناباشی کردووە، بەڵام ئەو کارەی ئارام بەمانای ئەوە نایە کە گۆڕان لە کوردایەتی بێ بەری بکرێ، ئارام تەنیا گوزارشتی لە ڕای خۆی کردووە

ئارام شێخ محەمەد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەشداری لە بەرنامەیەکی کەناڵی (NRT)دا کرد کە لە تەنیشتیدا ئاڵایەکی عێراق دانرابوو. بەو هۆیەشەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕەخنەی توند لە کەناڵەکە و خودی ئارام شێخ محەمەدیش گیرا و بە موجامەلەکردنێکی ئاشکرای بەغدا لە قەڵەم درا.

Back to top button