حشدی شه‌عبی پاشه‌كشه‌ی كردوو پێشمه‌رگه‌ش جێگه‌كانی كۆنترۆڵكرد
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه هێزێكی زۆری حشدی شه‌عبی له‌ناوچه‌ی باشووری سنوری كه‌ركووك پاشه‌كشه ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی تایبه‌تی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له شوێنه‌كانیان جێگیر ده‌كرێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌خواكوڕكی راگه‌یاند ئه‌مرۆ 15ی 10ی 2017 هێزێكی حشدی شه‌عبی له سنوری باشوری كه‌ركووك پاشه‌كشه‌ی كرد و شوێنه‌كانی چۆڵكرد، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ جێگیر بوونی ته‌واوی ئه‌وناوچانه كه پاشه‌كشه‌ی تێدا كراوه، چوونه‌ته ناوچه‌كه و كۆنترۆڵیان كردووه”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و هێزانه‌ی كه چوونه‌ته ناوچه‌كه هێزی تایبه‌تی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌وان له‌وێدا جێگیر بوونه و ده‌ی پارێزن”.