هۆكاری شكه‌ستی هێرشی حشدی شه‌عبی ئاشكرا ده‌كات

 
“محمد پێنجویی ” سیاسه‌تمه‌دارى كورد له‌ باره‌ى ڕه‌وشى شارى كه‌ركوك ڕایگه‌یاند ” چه‌ند هۆكارێك هه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى نه‌توانێت هێرش بكاته‌ سه‌ر شارى كه‌ركوك “.
 
به‌ بیروڕاى “محمد ئه‌مین پێنجوێنى ” هۆكاره‌كان بریتین له‌ :1.یه‌كده‌ستى و یه‌كڕیزى خه‌ڵكى شارى كه‌ركوك بۆ به‌رگرى كردن .
2.ئاماده‌بوون و یه‌كگرتووى و ئیراده‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ ، كه‌وه‌ك چه‌كوش ئاماده‌بوون بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك .3.هه‌ڵویستى نێوده‌وڵه‌تى و به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئێران و بڕیارى ئه‌مدواییه‌ى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا دژ به‌ ئێران .4.هه‌وڵى جدى هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان ( هه‌ولێر و به‌غداد ) به‌تایبه‌تى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و یه‌كێتى و ئاماده‌بوونى (فواد مه‌عسوم ) سه‌رۆككۆمارى عێراق .
 
هه‌روه‌ها (محمد پێنجوێنى ) سیاسه‌تمه‌دارى كورد ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕووكه‌ ( برێت مه‌كگۆرك ) نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ، نامه‌یه‌كى تایبه‌تى ترامپى هێناوه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق و له‌ نامه‌كه‌دا نوسراوه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س بۆى نییه‌ هێرشى سه‌ربازى بكاته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان .
 
Back to top button