وه‌زیرى هه‌واڵگرى ئیسرائیل : مه‌ترسى هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگ دژبه ئێران له ئارادایه
“ئیسرائیل كاتس ” وه‌زیرى هه‌واڵگرى ئێسرائیل ڕایگه‌یاند ” بڕیارى سه‌رۆكى ئه‌مریكا دژى ڕێكهوتنامهى ئه‌تۆمى ئێران ، زۆرگرنگه‌و پڕبایه‌خه‌و له‌وانه‌یه تاران له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌كاندا به‌ره‌و ڕوودانى جه‌نگ سه‌ربكێشێت “.
له‌وه‌لامى پرسیارێكدا له‌لایه‌ن كه‌ناڵى دووى ئیسرائیل له وه‌زیرى هه‌واڵگرى كه پرسى بووى :ئایا مه‌ترسى هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگ هه‌یه پاش ستراتیژه نوێیه‌كه‌ى ترامپ ؟ له‌وه‌ڵام دا ( ئیسرائیل كاتس ) وه‌زیرى هه‌واڵگرى ئیسرائیل به ڕاشكاوى ده‌لێت : به‌ڵێ .
وه‌زیرى هه‌واڵگرى ئیسرائیل ده‌شلێت ” ئێران كۆریاى باكورێكى نوێیه وتاره‌كه‌ى ترامپ زۆر گرنگ بوو ، ته‌ماشا ده‌كه‌ین بزانین ڕه‌وشه‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات “.
هه‌ینى ڕابردوو سه‌رۆكى ئه‌مریكا ستراتیژه نوێیه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر ئێران ئاشكرا كرد و تارانى به پشتیوانى سه‌ره‌كى تیرۆریزم له‌قه‌ڵه‌م دا و سوپاى پاسدارانى ئێرانى خسته لیستى ڕه‌شى تیررهوه .