پارێزگاى به‌سره‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ عێراق ده‌كات

 
به‌هۆى پشتگوێخستن و نه‌دانى شایسته‌ داراییه‌كانى پارێزگاى به‌سره‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌كات و داواى دروستكردنى هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن.
 
” وه‌لید قه‌یتان ” جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌سره‌ ڕایگه‌یاند ” پارێزگاى به‌سره‌ له‌ %80 ى داهاتى عێراق و بودجه‌ى گشتى عێراق دابین ده‌كات ، به‌ڵام به‌غداد ماوه‌یه‌كى زۆره‌ شایسته‌ داراییه‌كانى به‌سره‌ى نه‌داوه‌ و پاره‌ى پترۆدۆلاریشى بڕیوه‌ “.
 
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌سره‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌غداد ده‌كات و ده‌ڵێت ” ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق مافه‌ داراییه‌كانى به‌سره‌ و پاره‌ى پترۆ دۆلار نه‌دات ، ئه‌وه‌ ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ره‌و ڕاگه‌یاندنى هه‌رێمى به‌سره‌ هه‌نگاو ده‌نێین “.
Back to top button