نهێنیەكی مەترسیدار لەسەر سەركردەیەكی یەكێتی ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
پاش ئەوەی بۆ جارێكی تر پێشنیاری بڕینی هەناردە كردنی نەوتی كەركووكی لەرێگای بۆری كوردستان ئاشكرا دەبێت، بەرپرسانی عێراق دەلێن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەو پێشنیارەی كردووە كە نەوتی كەركووك رابگیرێت لەرێگای بۆری نەوتی كوردستان و لەرێگای تانكەرەكانی خۆیەوە بە ئێران بفرۆشێت. ئەمە بە دووەمین هەوڵدان یەكێتی دەبینرێت بۆ ئابلۆقەی بابووری لەسەر مووچە و بووجەی كوردستان.

لەكاتی سەردانی كردنی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا ئاشكرا دەبێت كە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پێشنیاری راگرتنی نەوتی كەركووكیان كرووە، لەرێگای بۆری كوردستان بۆ توركیا، پێشنیاری بەتانكەر هەناردە كردنی نەوتی كوردستان كراوە بۆ ئێران، بەلام بەرپرسانی عێراق بەو پێشنیارە رازی نەبوونە، لەرێگای بۆری نەوتی كوردستان رێكەوتوون كە رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بكرێت بە بۆری نەوتی كوردستان.

سەرچاوەیەك بە ناوەندی هەواڵەكانی راگەیاندووە كە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پێشنیاری وەستاندنی نەوتی كەركووكی كردووە لە رێگای بۆری نەوتی كوردستان، ئەمەش بۆ دوو ئامانج بووە، فشارەكان لەسەر قوتی و مووچەی خەڵك زیاتر ببێت، خەڵكی كەركووك سارد بكاتەوە لەوەی نەگەرێنەوە سەر هەرێمی كوردستان

شایانی باسە ئەمە بۆ جاری دووەمە یەكێتی لەهەوڵی ئەوەدایە، كە فشارە ئابووریەكانی زیاتر ببێت و بۆ ئەوەی شكەست بە حكومەت و هەرێمی كوردستان بهێنێت، جاری یەكەم لەرێگای شاناز و لەتیف رەشید و عادل موراد، ئەمجارەش بە رێگای هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد.

Back to top button