چه‌كداره كورده‌كانى ناو حه‌شدى شه‌عبى وازده‌هێنن
“شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا ” به‌رپرسى لقى 15ى خانه‌قین پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند ” لیواى 110ى حه‌شدى شه‌عبى كه كوردن له‌گه‌ڵ لیواكانى تر‌ى حه‌شدى شه‌عبى كه عه‌ره‌بن نیوانیان تێكچووه، له كاتێكدا لیوا عه‌ره‌به‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ویستویانه پێشڕه‌وى بكه‌ن به‌ره‌و خانه‌قین ، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیواى 110ى كورده‌كانى ناوحه‌شدى شه‌عبى ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه‌و به‌رگریان له خانه‌قین كردووه و هه‌ڵوێستى كوردانه‌ى خۆیان ده‌ربڕیووه “.
“شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا ” به‌رپرسى لقى خانه‌قینى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاشیگه‌یاند ” ئاڵۆزى و شه‌ڕ له نێوان چه‌كدارانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى ڕویداوه‌و به‌رپرسێكى حه‌شدى شه‌عبى كه كورده‌و خه‌ڵكى خانه‌قینه كوژراوه ، دواى ئه‌و ڕوداوه‌ش ژماره‌یه‌كى زۆر له چه‌كداره كورده‌كانى ناو حه‌شدى شه‌عبى وازیان هێناوه و ئه‌وانه‌یشى كه هێشتا له ناو حه‌شدى شه‌عبى ماونه‌ته‌وه به نیازن واز بهێنن و داوا له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه یان به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانى پۆلیس ده‌كه‌ن كه دایان بمه‌زرێننه‌وه ، چونكه به‌هۆى نه‌بوونى كار‌و بژێوى ژیانیانه‌وه بوون به حه‌شدى شه‌عبى “.
هه‌روه‌ها به‌رپرسى لقى خانه‌قین گوتیشى ” له ڕابردوو نزیكه‌ى (300) كوردى دانیشتوى سنوره‌كه چونه‌ته ناو حه‌شدى شه‌عبیه‌وه ، باوه‌ڕم وایه ئه‌گه‌ر بێت و شه‌ڕ له نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غداد ڕووبدات ، كورده‌كانى ناو حه‌شدى شه‌عبى به‌رگرى له كوردستان ده‌كه‌ن ، نه‌ك ئه‌وه‌ى شه‌ڕ بۆ عێراق بكه‌ن “.