عەلی باپیر بەپەلە گەیشتە تهران
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بە پەلە دەچێتە تهران و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی سوپای پاسداران لەسەر رێكەوتنە نهێنیەكانیان لەگەڵ ئەم سوپایە كۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەك ئاشكرای كرد عەلی باپیر، پاش ئەوەی ئەنجوومەنێكیان پێكهێناوە بۆ یەكخستنی هێزە ئیسلامیەكان لەكوردستان سەردانی تهرانی كردووە و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات كۆبۆتەوە.
سەرچاوەكە ئاماژە بەوەش دەكەن لەسەر رێكەوتنە و یەكگرتنەوەی هێزە ئیسلامیەكانی باشوری كوردستان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران كۆبۆتەوەو تاوەكو ئێستاش زانیاری زیاتر لەسەر كۆبوونەوەكان ئاشكرا نەبوە.