وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هیچ بریارێك نیه بۆ هێزه‌كان پاشه‌كشه بكات هه‌رهێزێك پاشه‌كشه بكات دادگایی ده‌كرێت
عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌رێوه‌به‌ری رۆشه‌نبیری و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند هیچ بڕیارێكی پاشه‌كشه بۆ هیچ هێزێك نیه ئه‌وه‌شی پاشه‌كشه ده‌كات له‌رێگای لێژنه‌ی دادگایی دا دادگایی ده‌كرێت”.
عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت راشی گه‌یاند هێزی زۆرمان ناردووه، دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه نامێنێته‌وه، به‌ڵام كاتی ده‌وێت چونكه ده‌بێت به‌پلانی سه‌ربازی كار بكه‌ین، ده‌شلێـ” هیچ شوێنێك له‌ده‌ست حشدی شه‌عبی نامێنێته‌وه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌چێته‌وه ئه‌و شوێنانه”.