به‌فه‌رمانی باڵێكی یه‌كێتی دۆزخورماتوو به‌ته‌واوی چۆڵكرا

به‌فه‌رمانی باڵێكی یه‌كێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌و حزبه‌ به‌ته‌واوی له‌ خورماتوو کشاوەتەوە و دانیشتووانە کوردەکەی شارەکە داوای بەهاناوەچوون دەکەن و هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەیە”.

ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە خورماتوو چۆڵ کراوە و گەڕەک و کۆڵانە کوردنشینەکان بە تەواوی کەوتوونەتە دەست میلیشیاکانی حەشدی شەعبی. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە حەشدی شەعبی بە دەستیان بە تاڵانکردن و سووتاندنی ماڵی خەڵکی کردووە.

لەلایەن خۆیەوە حاجی زوھدی، بەرپرسی ھێزە خۆبەخشەکانی خورماتوو راگەیاند: “بارەگای قایمقامییەت و مەڵبەندی یەکێتی و چەند شوێنێکی دیکەی خورماتوو گیراون و ئێستاش جگە لە خۆبەخشەکان، خورماتوو پێشمەرگەی تێدا نەماوە”. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوان تاوەکوو دوا دڵۆپی خوێنیان بەرگری لە کوردستان دەکەن.

Back to top button