چۆنیه‌تی رێكه‌وتنی لاهور تاڵه‌بانی و ئه‌بومهندیس و سوپای پاسداران ئاشكرا ده‌بێت
سه‌رچاوه‌يه‌ك له مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به میدیاكانی راگه‌یاندووه، ميليشياكانى حه‌شد و فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسداران به يارمه‌تى چه‌كدارانى سه‌ر به لاهور هاتوونه‌ته ناو شارى كه‌ركووك”.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی رێكه‌وتنه‌كه و چاوساخی لاهور تاڵه‌بانی بۆ هێنانی حشدی شه‌عبی بۆ ناو كه‌ركووك، سه‌رچاوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاشكراشی ده‌كات” هێزەکانی سەر بە لاهور بەشدارن لە پێشڕەوییەکانی هێزی دژە تیرۆری عێراق لە کەرکووک و دەوروبەری، هێزی دژە تیرۆری عێراق و هێزەکانی سەر بە لاهور، ناوەندێکی هاوبەشیان لە سەربازگەی K1 لە رۆژئاوای کەرکووک داناوە.
دوێنێ به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌يمانى و ميليشياكانى حه‌شد رێككه‌وتن و بڕيارياندا كه‌ركووك و سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه راده‌ستى حه‌شد و هاوكارانيان له سوپاى پاسداران بكه‌ن، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى فه‌رمانياندا به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان له سه‌نگه‌ره‌كان و رێگه‌يان بۆ داگيركردنى شارى كه‌ركووك له لايه‌ن حه‌شد و سوپاى پاسدارانه‌وه خۆشكرد.
شایانی باسه فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان رايگه‌ياند، به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى خيانه‌تێكى مێژوويى گه‌وره‌يان له كوردستان و خوێنى شه‌هيدان كرد.