سی ئای ئه‌ی: قاسم سولێمانی یاری به‌ئاگر ده‌كات
راوێژكاری پێشووی سی ئای ئه‌ی مایكل بریجنت له لێدوانێكدا رایگه‌یاند”قاسم سوله‌یمانی سه‌رۆکی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران، ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی جه‌نگی دژ به که‌رکوک و پێشمه‌رگه ده‌کات و هه‌روه‌ها ده‌شلێ” قاسم سولێمانی به‌هێرشكردن بۆ سه‌ر كه‌ركووك هێزی تره‌مپ تاقیده‌كاته‌وه”.
بریجنت ده‌ڵێت: ئه‌مریکا له‌ڕووی ئاسمانییه‌وه چاودێری دۆخی ناوچه‌کانی که‌رکوک ده‌کات و ئاشکراشه قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌یی ئه‌م هێرشانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌کات بۆ سه‌ر که‌رکوک که ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌کرێن. مه‌به‌ستی قاسم سوله‌یمانی له‌و هێرشانه‌دا بریتییه له گوشارهێنان بۆ سه‌ر ئه‌مریکا و ئیداره‌ی تره‌مپ، دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ ستراتیژی نوێی دژی ئێران ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”دوای ٦٠ کاتژمێر له ڕاگه‌یاندنی ستراتیژی نوێی تره‌مپ بۆ دژایه‌تی ئێران و گه‌مارۆدانی گروپه تیرۆریستییه‌کانی، ئێران له که‌رکوک به هێرشکردن بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکا، ده‌یه‌وێت هێز و توانای نوێی تره‌مپ به‌رانبه‌ر ئێران تاقیبکاته‌وه.
شایانی باسه قاسم سوله‌یمانی، سه‌رۆکی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران، له‌لیستی تیرۆری ئه‌مریکادایه و به یه‌کێک له که‌سایه‌تییه ئاژاوه‌گێڕه‌کانی ناوچه‌که ناویدههێنرێت.