حه‌شدى شه‌عبى سوپاس و ستایشى به‌رپرسانى یه‌كێتى ده‌كات
خیانه‌تى ڕاده‌ستكردنى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه به میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌لایه‌ن باڵێكى یه‌كێتیه‌وه ، شه‌رمه‌زارییه‌كى تریان له دیرۆكى مێژوى خۆیان تۆمار كرد‌و شانازییه‌كى تر‌ى خیانه‌ت و جاشایه‌تیان نوێكرده‌وه ، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق سوپاسى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى ناویه‌كێتى ده‌كات كه ڕۆلییان هه‌بووه له چۆڵكردن و ڕاده‌ستكردنى سه‌نگه‌ره‌كان .
له به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ڕایگه‌یاندووه ” سوپاس و ستایشى هه‌ڵوێستى به‌رپرسانى یه‌َكێتى نیشتیمانى كوردستان و ئه‌و چه‌كدارانه ده‌كه‌ین كه به‌رژه‌وه‌ندى عێراقییان هه‌ڵبژاردو ڕه‌تیانكرده‌وه به دواى خواستى جیابونه‌وه بكه‌ون كه مه‌به‌ستیان بوو عێراق دابه‌ش بكرێت “.
دوێنێ به‌شێك له‌به‌رپرسانى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ (قاسم سوله‌یمانى ) و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ڕێكه‌وتوون و بڕیاریانداوه كه‌ركوك و سه‌رجه‌م سه‌رنگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه ڕاده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى پاسداران بكه‌ن .
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌شێك له به‌رپرسانى یه‌كێتى فه‌رمانیانداوه به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌سه‌نگه‌ره‌كان و چاوساغیكردنى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى پاسدارانیان كردووه ، له ڕاگه‌یه‌نراوێكیشدا فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ڕایگه‌یاند ” به‌شێك له به‌رپرسانى یه‌كێتى خیانه‌تێكى مێژووى گه‌وره‌یان له كوردستان خوێنى شه‌هیدان كرد “.