قادر ڕه‌زگه‌یی : ئه‌وانه‌ى ڕایانكرد له‌ كه‌ركوك خیانه‌تیان له‌گه‌له‌كه‌ى خۆیان كرد

“قادر ڕه‌زگه‌یی ” په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى یشتیمانى كوردستان تایبه‌ت به‌ ڕاده‌ستكردنى سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و چاوساغیكردنى بۆ میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى ڕایگه‌یاند ” شه‌رمێكى گه‌وره‌یه‌ ، هه‌ندێك به‌رپرسى بالاى ناو یه‌كێتى سه‌نگه‌ره‌كانیان له‌ شارى كه‌ركوك چۆڵ كردووه‌و كشاونه‌ته‌وه‌ ، له‌كاتێكدا ئێمه‌ پێویستیمان به‌ پاڵپشتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان هه‌یه‌ “.
 
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى ڕاشیگه‌یاند ” هه‌ربه‌رپرسێك له‌ كه‌ركوك ڕابكات ، خیانه‌تى له‌گه‌له‌كه‌ى خۆى كردووه‌ ، جگه‌ له‌ ڕووره‌شى ، هیچ شتێكى دیكه‌ى بۆ نامێنێته‌وه‌ ، چونكه‌ به‌جێهێشتن و راده‌ستكردنى شارێكى كوردستانى كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ و خیانه‌تێكى مێژووییه‌ ، ئه‌م دۆخه‌ پێویستى سه‌ره‌كى به‌ یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستى پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌یه‌ ، كاتى ئه‌وه‌ نیه‌ په‌لامارى یه‌كترى بده‌ین ، پێویسته‌ درزو كه‌لینه‌كان گه‌وره‌تر نه‌كه‌ین ، چونكه‌ زیانى گه‌وره‌تر به‌ دواى خۆیدا ده‌هێنێت “.
 
Back to top button