بەریتانیاو ئەڵمانیا:پێویستە چالاکیەکانی ئێران سنوردار بکرێن.
وتەبێژی فەڕمی تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند مەی و مێرکڵ پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوەو هەردوولا تەئکیدیان لە سنوردارکردنی چالاکیە سەربازیەکانی ئێران سنووردار بکرێن..
هەر لەو پەیوەندیەدا ڕاوێژکاری ئەڵمانیاو سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پابەندی وڵاتەکانیان بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەربڕی ئەوە لە کاتێکدا کە سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی کشانەوەی لە ڕێکەوتنەکە کرد.
هاوکات بەریتانیاو ئەڵمانیا داوا لە ئیدارەو کۆنگرێسی ئەمریکا دەکەن لە دەرئەنجامە خراپەکانی کشانەوە لە ڕێکەوتنەکە بکۆڵنەوە..