ئیسماعیل نامیق : داگیركردنى كه‌ركووك شكاندنى شكۆى كورده‌

” ئیسماعیل نامق ” ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌راندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕایگه‌یاند ” پێویسته‌ هه‌موو هێزولایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌م دۆخه‌دا یه‌كڕیز بن و پێكه‌وه‌ به‌رگرى بكه‌ن ، چونكه‌ داگیركردنى كه‌ركووك به‌ ته‌نیا داگیركردنى ناوچه‌یه‌ك نییه‌ ، به‌ڵكو به‌ ماناى شكاندنى شكۆى كورد دێت ، بۆیه‌ پێویسته‌ هێزى نیزامى هه‌ركه‌سێ بێته‌ پێشه‌وه‌ ئه‌وا بیكوژن و به‌رگرى بكه‌ن”.
 
هه‌رچه‌نده‌ نازانین چۆن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ كشاونه‌ته‌وه‌و ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ى دوێنێى دوكان له‌ نێوان یه‌كێتى و پارتى كراوه‌ بۆچى جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ ؟ خۆئه‌گه‌ر ناوچه‌كانى بایحه‌سه‌ن و هاڤانا كه‌ له‌ ژێر ده‌ستى هێزه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستاندان ڕێگریان كردووه‌ له‌ هاتنى حه‌شدى شه‌عبى و به‌رگریان كردووه‌ ، ئه‌وا ده‌لێم ناوچه‌كانى دیكه‌ى كه‌ركووك له‌لایه‌ن هێزه‌كانى یه‌كێتیه‌وه‌ راده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى كراون “.
 
هه‌روه‌ها “ئیسماعیل نامق ” ده‌لێت ” كورد سه‌د ساڵه‌ شه‌ڕ له‌ پێناو كه‌ركوكدا ده‌كات پێویسته‌ له‌م دۆخه‌ى ئێستادا زۆر حه‌كیمانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا بكه‌ین “.
Back to top button