ئاژانسى فارس نیوزى ئێرانى : به‌كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى یه‌كێتى هێزه‌كانى پارتى به‌ته‌نیا مانه‌وه‌

“هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ” ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و باڵه‌و ئه‌و هێزه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ 16ى 10ى 2017 شارى كه‌ركوكیان ڕاده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى كرد .
 
ئاژانسى ( فارس نیوز) ى ئێرانى له‌ ڕاپۆرتێكى خۆیدا باس له‌ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى یه‌كێتى له‌ شارى كه‌ركوك ده‌كات ئاماژه‌ى پێداوه‌ كه‌ ” به‌ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ، هێزه‌كانى بارزانى له‌ كه‌ركوك به‌ ته‌نیا مانه‌وه‌ “.
 
هه‌ردوو ڕێكخراوى (حه‌شدى شه‌عبى و عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ) له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سوپاس و ستایشى به‌شێك له‌ به‌رپرسانى یه‌كێتى و له‌ نێویشیاندا ( پاڤێڵ تاڵه‌بانى ) ئاراسته‌ كردن كه‌ به‌بێ ته‌قه‌كردن و به‌رگریكردن له‌ شارى كه‌ركوك هه‌م سه‌ربازگه‌كانیان ڕاده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى كردووه‌ ، هه‌میش چاوساغى حه‌شدى شه‌عبى بوون بۆ پێشڕه‌ویكردن و داگیركردنى شارى كه‌ركوك”.
Back to top button