ته‌عريبى كه‌ركووك ده‌ستيپێكرده‌وه
دواى ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان رێگه‌يان بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى كرده‌وه، پرۆسه‌ى ته‌عريبى كه‌ركووك ده‌ستيپێكردووه و چه‌كدارانى ميليشياكانى حه‌شد ده‌ستيانكردووه به داگرتنى ئاڵاكانى كوردستان و نووسينى درووشمه تائيفييهكان وهاوكان سه‌دان خێزانى كوردى شاره‌كه‌ش ئاواره بوونه.
ئه‌مڕۆ ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى، ئاشكرايكرد، ميليشياكانى حه‌شد و فه‌يله‌قى قودس و سوپاى پاسداران به چاوساغى چه‌كدارانى سه‌ر به لاهور تاڵه‌بانى چوونه ناو كه‌ركووكه‌وه.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت، كه شه‌وى رابردوو كاتێك گه‌نجانى خۆبه‌خش و هاووڵاتيانى كه‌ركووك رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئاماده‌ييان ده‌ربڕى بۆ به‌رگريكردن له شاره‌كه‌يان، ئاسۆ مامه‌ند به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى يه‌كێتى له كه‌ركووك داواى له خه‌ڵكى كه‌ركووك كرد بچنه‌وه ماڵه‌كانيان و رايگه‌ياند، حه‌شد و جه‌يش نايه‌نه ناو شارى كه‌ركووكه‌وه.
ئاسۆ مامه‌ند دڵنيايى دايه هاووڵاتيان كه ئاسايش و پێشمه‌رگه سه‌روماڵيان ده‌پارێزن.
دواى چه‌ند كاتژمێرێك له‌و به‌ڵێنانه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى يه‌كێتى، چه‌كدارانى ئه‌و لايه‌نه له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشه‌وه رايانكرد و به‌ره‌و سنوورى قه‌ره‌هه‌نجير كشانه‌وه و شاره‌كه‌يان به‌جێهێشت.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه هات كه دوێنێ به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌يمانى و ميليشياكانى حه‌شد رێككه‌وتن و بڕيارياندا كه‌ركووك و سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه راده‌ستى حه‌شد و هاوكارانيان له سوپاى پاسداران بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى فه‌رمانياندا به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان له سه‌نگه‌ره‌كان و رێگه‌يان بۆ داگيركردنى شارى كه‌ركووك له لايه‌ن حه‌شد و سوپاى پاسدارانه‌وه خۆشكرد.
دواى ئه‌و هه‌وڵه‌ى به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى، فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان رايگه‌ياند، به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى خيانه‌تێكى مێژوويى گه‌وره‌يان له كوردستان و خوێنى شه‌هيدان كرد.