شاخه‌وان عبدوللا : هێرۆ و پاڤل تاڵه‌بانی و لاهور و ئاڵا تاڵه‌بانى تێوه‌گلاون له خیانه‌ت
“شاخه‌وان عبدوڵا ” ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تایبه‌ت به دۆخى كه‌ركوك و كۆبونه‌وه‌كانى دوێنێ له دوكان (یه‌كێتى و پارتى ) راده‌ستكردنى شارى كه‌ركوك به حه‌شدى شه‌عبى له‌لایه‌ن به‌شێك له هێزه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه‌وه ڕایگه‌یاند ” دوێنێ كۆبونه‌وه له دوكان كراوه ، پاڤێڵ و دایكى به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن ، بۆ ئێواره‌ش دێنه كه‌ركوك و له‌گه‌ڵ سوپاى پاسداران و حه‌شدى شه‌عبى ڕێكه‌وتن ده‌كه‌ن ، من ڕه‌شنوسى ڕێكه‌وتنه‌كه‌م لایه‌و هه‌ریه‌كه له ( ئاسۆ ئه‌ڵمانى –پاڤێڵ تاڵه‌بانى و لاهور)یش ده‌ستنیشان كراون بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌سه‌رخه‌ت بن “.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتى ” پلانه‌كه‌ى نێوان یه‌كێتى و سوپاى پاسداران و حه‌شدى شه‌عبى ئه‌وه‌بوو كه له ڕێگه‌ى تازه خورماتوو بێن و له‌وێوه ڕێگایان بۆ حه‌شد و سوپاى پاسداران كرده‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لیواى یه‌كى كاك كۆسره‌ت له‌وێ بوون ، ڕێگه‌كه‌یان گۆڕى و له ڕێگاى (مریه‌م به‌گ )ه‌وه چاوساغى ئه‌و هێزه‌یان كرد‌و پشتیان له هێزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كرد‌و هێنانیانه ناو شارى كه‌ركوكه‌وه و مه‌كته‌ب خالید‌و سه‌ربازگه‌ى كه‌یوانیان راده‌ست كردن ، هێزه‌كه‌ى كاك كۆسره‌تیش قوربانى و شه‌هیدى زۆریان دا هیزه‌كه‌ى پارتیش هه‌تا فیشه‌كیان پێ بوو خۆیان ڕاگرت و شه‌ڕیان كرد دواى ئه‌و خیانه‌ته ناچار بووین بكشێینه‌وه “.
“شاخه‌وان عبدوڵا” ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌شلێت ” مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و ئاڵا تاڵه‌بانى تێوه‌گلاون له خیانه‌ت و سه‌رقافڵه‌ى خیانه‌ته‌كه‌یش ئاڵاتاڵه‌بانى بوو ، ئێستا له‌به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌رین ، یه‌كه‌م خۆڕێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانمان و كێشه‌یه‌كیش ئه‌وه‌یه كه خیانه‌تكاران له‌وێن ،ئه‌گین پێشمه‌رگه له ناو شاردا ماوه‌و ده‌بێت نێوماڵى خۆمان له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوك كۆبكه‌ینه‌وه‌و به‌رنامه‌ڕێژى بكه‌ین بۆ گرتنه‌وه‌ى شارى كه‌ركوك ، دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه پێویسته ئێمه په‌یاممان هه‌بێت بۆ راى گشتى جیهان ، كه ئێمه شه‌ڕى ئێران ده‌كه‌ین و كوا دۆسته‌كانمان ؟كوا هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا ؟ پێویسته به‌رنامه‌مان هه‌بێت و كۆڵان به كۆڵان پاك بكه‌ینه‌وه “.