کونسوڵی پێشووی فەرەنسا لە هەولێر داوا لە وڵاتەکەی دەکات بە رۆڵی خۆی هەڵسێت
کونسوڵی پێشووی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان داوای هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئێستای کەرکووک و دەوروبەری دەکات.
فرێدریک تیسۆ، کونسوڵی پێشووی فەرەنسا لە هەولێر لە توویتێکدا دەنووسێت “بۆچی فەرەنسا سوود لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وەرناگرێت بۆ ئەوەی یەکسەر کۆتایی بەم شەڕە بهێنێت، کە لە نێوان بەغدا و هەولێردا هەیە؟”.
کونسوڵی پێشووی فەرەنسا، کە لەکاتی ئەنجامدانی گشتپرسی لە کوردستان بوو، دەشڵێت بەرپرسیارێتی سەرەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پاراستنی ئارامی و ئاسایشی نێودەوڵەتییە.
ئێستا فەرەنسا سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات و پاریسیش بەوە ناسراوە، کە دۆستی کوردە و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە.