جەعفەر شێخ مستەفا: ئێرانییەکان سەرکردایەتیی شەڕی کەرکووکیان کرد
جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی 70ی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، ئێرانییەکان سەرکردایەتیی شەڕی کەرکووکیان کردووە و بۆ پاراستنی گیانی پێشمەرگەش پاشەکشە کراوە و بڕیارەکەش هەڵە نەبووە.
جەعفەر شێخ مستەفا بە رووداوی گوت “تەحەموولی هەموو بەرپرسیارێتییەک دەکەم بە شکست و سەرکەوتن، هیچ رێککەوتنێکی نەبووە، بەڵام هێزی عێراق بەرامبەر پێشمەرگە نابەرامبەر بووە”.