فەرماندەیەكی باڵای پێشمەرگە وەڵامی دەنگۆیەكی میدیاكانی یەكێتی دەداتەوە
فەرماندەیەكی باڵای پێشمەرگەی كوردستان دەنگۆیەكی میدیاكانی یەكێتی بەدرۆ خستەوە كە رایدەگەیەنن مەخموور و گوێر بۆ هێزە عێراقییەكان چۆڵ كراون.
قادر قادر فەرماندەیەكی باڵای پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەرەكانی گوێر و مەخمور، خەڵكی كوردستانی دڵنیا كردەوە و رایگەیاند “پێشمەرگە لە سەنگەرەكانی بەرگریین و بە هیچ شێوەیەك كشانەوە ڕووی نەداوە”.
گوتیشی “ئەو دەنگۆیەی میدیاكانی یەكێتی گوایە مەخمور و گوێر دەستیان بەسەردا گیراوە و كشاونەتەوە، دوورە لە راستیەوە و تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە لە شوێنەكانی خۆیان جێگیرن”.
جێی باسە دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌يمانى و ميليشياكانى حه‌شدی شەعبی رێككه‌وتن و بڕياريان دا كه‌ركووك و سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه راده‌ستى حه‌شد و هاوكارانيان له سوپاى پاسداران بكه‌ن، ئەمڕۆ لەو چوارچێوەیەدا به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى فه‌رمانيان دا به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان له سه‌نگه‌ره‌كان و ڕێگه‌يان بۆ داگيركردنى شارى كه‌ركووك له‌لايه‌ن حه‌شد و سوپاى پاسدارانه‌وه خۆش كرد.
پێشتر فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد کە چەند سەرکردەیەکی یەکێتی خیانەتێکی مێژووییان لە کوردستان کردووە و کۆسرەت ڕەسول عەلییان بە تەنیا جێهێشتووە.