تره‌مپ له‌سه‌ر گرژییه‌كانی كه‌ركووك هاته ده‌نگ
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كورد به‌یه‌كه‌وه كارمان كردووه و له‌گه‌ڵ گرژییه‌كانی كه‌ركووكیشدا نین.
له پرێس كۆفرانسێكدا، دۆناڵد تره‌مپ گوتی: “چه‌ندین ساڵه په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ عێراقیش هه‌یه، به‌ڵام له‌م شه‌ڕه‌دا پشتگیری هیچ لایه‌نێك ناكه‌ین”.
ئه‌مڕۆ به‌یانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، به هاوكاری و چاوساغی هێزه‌كانی لاهوور گه‌یشتنه كه‌ركووك و ئاڵای كوردستانییان له باڵه‌خانه‌ی پارێزگاكه ھێنایه خواره‌وه و كه‌سێكی عه‌ره‌بیشیان به پارێزگاری نوێی كه‌ركووك دیاری كرد.
به شێك له پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه هه‌ندێك سه‌ركرده خیانه‌تیان له یه‌كێتی و كورد و كه‌ركووك و كۆسره‌ت ره‌سووڵ كرد.