ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ په‌یامێك ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌ێنێت”ئه‌گه‌رچی ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازرابوو وه هه‌موانی نیگه‌ران كرد كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی جگه له‌و ڕه‌وشه ناخۆش و خراپه‌ی به‌سه‌ر شاری كه‌ركوك هات ، ئه‌و ڕه‌وشه مرۆییه‌شی لئ كه‌وته‌وه
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:-
به‌داخه‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سوپای عێڕاق و هێزه‌كانی حشدی شعبی هێرشیان كرده سه‌ر شاری كه‌ركوك و له‌ئه‌نجامدا چه‌ندان پێشمه‌رگه شه‌هیدو برینداربون و سه‌دان هاوڵاتیش به‌هۆی ئه‌و بارودخه‌وه ئاواره‌و ده‌ربه‌رده‌ربون و ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشت ڕویان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازرابوو وه هه‌موانی نیگه‌ران كرد كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی جگه له‌و ڕه‌وشه ناخۆش و خراپه‌ی به‌سه‌ر شاری كه‌ركوك هات ، ئه‌و ڕه‌وشه مرۆییه‌شی لئ كه‌وته‌وه . وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به كار‌و ئه‌ركی مرۆیی خۆمان و هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یامه‌شه‌وه سه‌رجه‌م نوسینگه‌كانی شاره‌كانمان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌هه‌مان كات په‌یامی خۆمان ئاڕاسته‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ئه‌مه‌كی كوردستان و ڕێكخراوه مرۆڤ دۆست و خێرخوازه‌كانیش ده‌كه‌ین كه به‌ده‌نگ ئه‌و خه‌ڵكه‌وه بچن كه ئاواره بونه‌و پێداویستی و هاوكاری و كۆمه‌كی پێویستیان بگه‌ێننئ كه هه‌رچه‌ند هیچ درێغی نه‌كراوه‌و له نزیكه‌وه ئێمه چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به منداڵان و ژنانه‌وه كه زیاتر پێویسته هاوكاری و خواردنیان بۆ دابین بكرێت . له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌ده‌مه‌وه چونی هاوڵاتیان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی ماڵان و مزگه‌وته‌كان و شوینه گشتی یه‌كان و به‌هاناوه چونی گه‌رم و گوڕی خه‌ڵكی كوردستان بۆ خوشك و براكانیان جیگه‌ی تقدیره‌و هه‌ر ئه‌وه‌ی لئ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌هیواین له نزیكترین ماوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رماڵ و خاكی پیرۆزی كه‌ركوك و ده‌ورو به‌ری ودڵنیاین كۆتایی به‌و بارودۆخه دێت.
دروود بۆ شه‌هیدانی ڕێگای رزگاری و ئازادی.. شیفا بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
16/10/2017