سیاسه‌تمه‌دارێك: ئه‌گه‌ر خیانه‌ت نه‌بوایه حه‌شدی شه‌عبی یه‌ك مه‌تر خاكی كوردستانی نه‌ده‌گرت
سەرۆکی سەنتەری ھودا بۆ لێکۆڵینەوەی سیاسی له باره‌ی پێشرهوویهكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سنوری ناوچه دابڕێندراوه‌كان و به‌تایبه‌ت كه‌ركوك، رایدهگهێنێت” ئێمە ئێستا لە دەوروبەری کەرکووکین و ئەوەی ڕووی داوە موئامەرەیەکە دژی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵام با گەلی کورد دڵنیا بێت، بە شکستی ناحەزانی کورد تەواو دەبێت.
(د.محەمەد بازیانی) سەرۆکی سەنتەری ھودا بۆ لێکۆڵینەوەی سیاسی،رایگه‌یاندوه” ھەرێمی کوردستان جارێکی دیکە ناکەوێتە ژێردەستی ئەوان، بەڵام بەداخەوە ھەست دەکرێت خیانەت لە نێوخۆی ئێمە دەکرێت، گەرنا حەشدی شەعبی نەیدەتوانی لە کەرکووک نزیک بێتەوە، سەرەڕای ئەمەش خەڵکی کەرکووک و ھێزی پێشمەرگە بە ورەیەکی بەرزەوە بەرگری لە خاکی کەرکووک دەکەن و لە بەرەی شەڕدا ئامادەن.
بازیانی باسی له‌وه‌شكردووه” كه ئەمە سەرەتایەکە بۆ بەدیھاتنی ئاواتی گەلی کورد و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش دێتە سەرخەت و بێدەنگ نابن و ئەو زوڵمەی لە گەلی کوردستان دەکرێت، قبووڵ ناکرێت.