نوێترین لێدوان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له سه‌ر گرژییه‌كانی كه‌ركوك
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند” ئێمه زۆر نیگه‌رانین و له نزیكه‌وه چاودێری ووردی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ سێشەممە 17/10/2017 لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندوه” كه لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ بارودۆخی کەرکووک دەکەن و داواشی لە هەموو لایەنەکان کرد تا لە چالاکییە سەربازییەکان هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر بکەن و ئارامی بۆ ناوچەکە بگەڕێننەوە.
له روونكردنه‌وه‌كه ئه‌وه‌ش باسكراوه” كه ئەمریکا پاڵپشتی لە ئیدارەدانێکی هاوبەش و ئاشتییانەی کەرکووک لەلایەن حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئەمەش لەگەڵ دەستووری عێراق سەبارەت بە ناوچە جێناکۆکەکان یەک دەگرێتەوە.
باسی له‌وه‌ش كراوه له به‌یاننامه‌كه” كه ئەمریکا لەگەڵ کاربەدەستانی بەغدا و هەولێر کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و هاندانی دیالۆگ لە نێوانیان و رێگەگرتن لە پێکدادانی زیاتر.
لە راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات، یەکتر نەورووژێنن بۆئەوەی دوژمنەکانی عێراق کە چاویان لە هەڵگیرساندنی شەڕی ئەتنیکی و تایفییە سوودمەند نەبن، هه‌روه‌ك جەختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئەمریکا بە تایبەتی تێبینیی ئەوەی کردووە کە بۆ شکستپێهێنانی داعش لە عێراق کارێکی زۆر ماوە و گرژییە بەردەوامەکانی نێوان هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە رێگرە لەوەی تەرکیز لەسەر ئەم ئەرکە سەرەکییە بکرێت.
دەشڵیت ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیی هاوپەیمانانی لە عێراق بۆ دڵنیابوون لە تێکشکاندنی داعش.