مه‌لا به‌ختیار قسه‌م له‌سه‌ر رووداوه‌كانی كه‌ركوك نه‌كردووه.!
نوسینگه‌ی مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایدهگهێنێت” كه له‌سه‌ر روداوه‌كانی شاری كه‌ركوك ناوبراو هیچ لێدوانێكی نه‌داوه .
به‌پێی رونكردنه‌وه‌یه‌كی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی (مه‌لا به‌ختیار) لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه و تێێدا هاتووه” كه مه‌لا به‌ختیار سه‌باره‌ی به رووداوه نه‌خوازراوه‌كانی شاری كه‌ركوكی خۆشه‌ویست دورو نزیك هیچ لێدوانێكی بۆ میدیاكان نه‌داوه‌و هه‌ر هه‌واڵێكیش له‌و باره‌یه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه .
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه له میدیایه‌ك به‌ناوی مه‌لا به‌ختیاره‌وه لێدوان درابوو له‌سه‌ر روداوه‌كانی شاری كه‌ركوك ، به‌ڵام نوسینگه‌كه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن: مه‌لا به‌ختیار هیچ لێدوانێكی نه‌داوه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كه‌ركوك هات.