تیرۆریستانی داعش دوو گوندیان له دوبز كۆنتڕۆلكرد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/23434423432432.jpg)
چه‌كدارانی داعش شه‌وی پێشوو په‌لاماری دوو گوندی سنووری شارۆچكه‌ی دوبزیان دا‌و کۆنتڕۆڵیان کردووه.
به پێی زانیاریه‌كانی (خواكوڕك) دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، تیرۆریستانی داعش پاش پێشره‌ویه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ردووست بوونی ئاڵۆزی له ناوچه‌كه، تیرۆریستانی داعش كه شانه‌ی نووستووبوون ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه و هێرشیان كرده سه‌ر هه‌ردوو گوندی (مەڵحە و توێڵعه)ین کۆنترۆڵکردووه و ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی داعش 25 كه‌س بوون.
له‌و باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاندوه “ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ده‌یان خێزانی ناوچه‌كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه ئاواره بوون، پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه روویداوه، ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه و چه‌كدارانی داعش ده‌یانه‌وێ پێشڕه‌وی بكه‌ن و شوێنی تر كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه.